بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس وتی: ڕۆژی قودس پەیامی هاوکار و پاڵپشتی لە گەلی فەلەستینە و ئەوەی کە گەلی فەلەستین تەنیا نییە. یەکگرتوویی لە ڕۆژی قودس پەیامی ترس بۆ دوژمنە و لەسەر نیگەرانی و ترسی ئەوان کاریگەری هەیە و زیادی دەکات.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە ئەمڕۆکە لە حاڵێکدا ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرین کە هەست بە ئاسایش و هێز و سەربڵندی دەکەین.
نەسروڵڵا لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نێوان سووریا و وڵاتانی عەرەبی و لەسەر هەوڵی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دیمەشق قسەی کرد و ئەوەی گۆڕانکارییەکی گرینگ وەسف کرد.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتیشی: هەڵوێستی سووریا هەمبەر هێرشەکانی ئیسرائیل لەوانەیە هەر چرکە بگۆڕدرێت و لێکدانەوەکانی دوژمن ئەگەری هەیە هەر چرکە ئەنجامی هەبێت.
کەرتی ڕۆژاوا قەڵغانی قودسە
نەسروڵڵا جەختی کرد : کەرتی ڕۆژاوا وەکوو قەڵغانی قودس بە سەدر و سەقامگیری و بەرخۆدانەکەیەتی. پاڵپشتی کەرتی ڕۆژاوا بەس معنەوی و سیاسی نییە بەڵکوو پاڵپشتی داراییە کە هەموومان ئەبێ لە ئەو ڕێگایەدا بڕۆینە پێشەوە.
ناوبراو وێڕای هۆشداریی بە دوژمنی زایۆنیسم، وتی: لێکدانەوە و هەنگاوەکانتان و هەندێک لە هەوڵەکانتان لە قودس و کەرتی ڕۆژاوا یان غەززە و لوبنان و سووریا ناوچەکە بەرەو شەڕێکی گەورە دەبات.هۆشداریی دەدەینە دوژمن کە ئەوە یارییەکی مەترسیدارە.
Your Comment